Scientific Research Center
سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین
University of Raparin
سەنتەری توێژینەوەی زانستی
پەیامی سەنتەری توێژینەوە:
پشتگیری کردن و هاندان و رێکخستنی توێژینەوەی زانستی بە هەموو شێوازێک لە زانکۆدا، ئەمهش لە رێگەی پشتیوانیکردنی توێژینەوە و دانانی کتێب و وەرگێڕان و،وه بڵاوکردنەوەی مەعریفەی زانستی لە کۆمەڵگەدا لە رێگەی کۆڕو کۆبونەوە و سیمیناری زانستی.
سەنتەری توێژینەوە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە بەڵام پلەکەی لە ساڵی ٢٠١٦ بەرزکراواتەوە بۆ بەریوەبەرایەتی گشتی .لە ئێستادا لە دوو بەش و دوو هۆبە پێک دێت:
بەشی توێژینەوە پەروەردەیی و مرۆڤایەتیەکان
بەشی توێژینەوە بنچینەییەکان و ژیانییەکان
هۆبەی ئامارو شیکردنەوەی داتاکان
هۆبەی ئەرشیف و بەڵگەنامەکان
کاری سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە تایبەتە بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، لە ڕووی کارگێڕیەوە بەستراوە بە سەرۆکایەتی زانکۆ/نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ
ئامانجەکانی ئەم سەنتەرە
١- ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەم بوارانەدا: (زانستە پەروەردەییەکان، کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتییەکان، زانستەئەندازیاری وبنچینەیەکان،زانستە ژیانییەکان)
٢- پێشکەشکردنی ڕاوێژ بۆ کۆمەڵگا، لەڕێگای توێژینەوەی زانستی و ڕێنمایکردن لەکاتی پێویست
٣- دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت
٤- هاندان وبڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و دانان و کۆکردنەوەی سەرچاوە زانستییەکان
٥- ئەنجامدانی کۆڕو سیمیناری زانستی لەسەر ئاستی زانکۆ و هەرێم
٦- دروستکردنی پەیوەندی زانستی و ڕۆشنبیری لەگەڵ سەنتەرەکانی تری توێژینەوە لەهەرێم و عێراق
ئەرک و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی
١- داڕشتنی سیاسەتی گشتی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە
٢- بەدواداچوون لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆگرام و ڕێنماییەکان و هەڵسەنگاندن و بەرزکردنەوەی کۆنوسی سەرۆکی زانکۆ
٣- بەرزکردنەوەی پێشنیاری ئەنجامدانی توێژینەوە و هەر چالاکییەک بە کۆنووس بۆ سەرۆکی زانکۆ