سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی ڕاپەڕین.
کاری سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە تایبەتە بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، لە ڕووی کارگێڕیەوە بەستراوە بە سەرۆکایەتی زانکۆ/نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ.
ئامانجەکانی ئەم سەنتەرە:
١- ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەم بوارانەدا: (زانستە پەروەردەییەکان، کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتییەکان، زانستەئەندازیاری وبنچینەیەکان،زانستە ژیانییەکان).
٢- پێشکەشکردنی ڕاوێژ بۆ کۆمەڵگا، لەڕێگای توێژینەوەی زانستی و ڕێنمایکردن لەکاتی پێویست.
٣- دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت.
٤- هاندان وبڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و دانان و کۆکردنەوەی سەرچاوە زانستییەکان.
٥- ئەنجامدانی کۆڕو سیمیناری زانستی لەسەر ئاستی زانکۆ و هەرێم.
٦- دروستکردنی پەیوەندی زانستی و ڕۆشنبیری لەگەڵ سەنتەرەکانی تری توێژینەوە لەهەرێم و عێراق.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە لە ئێستادا ئەم بەشانە لەخۆدەگرێت:
١-بەشی توێژینەوە پەروەردەیی و مرۆڤایەتییەکان.
٢- بەشی توێژینەوە زانستە بنچینەیی و ژیانییەکان.
٣- هۆبەی ئامارو داتا شیکردنەوە.
٤- هۆبەی کارگێڕی و دارایی: کاری ڕێکخستنی کارگێڕی و دارایی ئەنجامدەدات.
ئەرک و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی:
١- داڕشتنی سیاسەتی گشتی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە.
٢- بەدواداچوون لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆگرام و ڕێنماییەکان و هەڵسەنگاندن و بەرزکردنەوەی کۆنوسی سەرۆکی زانکۆ.
٣- بەرزکردنەوەی پێشنیاری ئەنجامدانی توێژینەوە و هەر چالاکییەک بە کۆنووس بۆ سەرۆکی زانکۆ.
ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ژمارە مۆبایلی ب.گ. :
ئاسیا:٠٧٧٠١٥٤٢٦٢٥ کۆڕەک ٠٧٥١١٥٥٨٣٤٧
لیستی ناوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
ناوی سیانی فەرمانبەر | ناونیشانی پیشەیی | شوێنی کارکردن | کارەکەی | پسپۆڕی | بڕوانامە |
د.بەهزاد وسو حمد | مامۆستا | ب.گ.سەنتەری توێژینەوە | بەڕێوەبەری گشتی | نەشتەرگەری گشتی | دکتۆرا |
د. عماد عبدالقادر محمد | پ.یاریدەدەر | بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە مرۆڤایەتییەکان و پەروەردەییەکان | بەڕێوەبەر | مێژووی کۆن | دکتۆرا |
م.ی. دارا محمد عزیز | م.یاریدەدەر |
بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە زانستە بنچینەییەکان و زانستە ژیانییەکان | بەڕێوەبەر | کیمیا | ماستەر |
م. ئارام قادر صابر | مامۆستا | هۆبەی دانان و وەرگێران وئەرشیف | ل. هۆبە | فەلسەفە | ماستەر |
م.ی. هێمن محمود خدر | م.یاریدەدەر | هۆبەی ئامارو داتا شیکردنەوە | ل. هۆبە | ئاماری ئابوری | ماستەر |
هەوار احمد محمدامین | ی. ڕابەری کشتوکاڵی | ب.گ.سەنتەری توێژینەوە | چاپکردن + دۆسیەکان | کشتوکاڵ | دبلۆم |
صلاح مینە نبی | تێبینەر | ب.گ.سەنتەری توێژینەوە | چاپکردن + دۆسیەکان | ئابوری | بکالۆریۆس |
کامران خالد حسین | توێژەر | ب.گ.سەنتەری توێژینەوە | چاپکردن + دۆسیەکان | فەلسەفە | بکالۆریۆس |