ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. محمد ئیبراھیم محمد) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و (م.ی. نیھایەت ئیبراھیم) سەرۆک بەشی سامانی ئاژەڵی و مامۆستایان و فەرمانبەران و وخوێندکارانی کەمپەسی قەڵادزێ، بەشی سامانی ئاژەڵی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، وێرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی “ Animal Project Management and Biosecurity ” ئەنجامدا.
وەفدێکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری کۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی دەكەن
ئەمڕۆ چوارشەممە (17ی ئایاری 2023) وەفدێكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پەروەردە و فێرکردنیان كرد لەشاری هەولێر.
کۆلێژی پەروەردە، مەراسیمی کۆتاییهێنان بە خولی بەڕێوەبردنی کەیس ڕێکخرا
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣، بەئامادەبونی بەرێز (پ.ی.د. هەوڕاز حمە ) راگری کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین مەڕاسیمی کۆتاییهێنان بە چالاکی ( خولی بەڕێوەبردنی کەیس)ی ڕێکخست.