University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین ئامێری( ئاناتۆمەیج ) ی نمایشکرد

سکوڵی پەرستیاری / زانکۆی ڕاپەڕین وەک یەکەمین زانکۆ لە عێڕاقدا بە بەرزترین کوالیتی و ڤێرژن نوێترین ئامێری ئاناتۆمەیجی نمایشکرد .
ئاناتۆمەیج ( توێکاری بۆ هەموو ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ بۆ هەردوو ڕەگەز (نێر و مێ ) دەکات ، ئەم ئامێرە (٥) ساڵە دروستکراوە بەڵام دوو ساڵە بە پێشکەوتوویی دروستکراوە تا ئێستا (٤٠) ولات ئەو ئامێرەی بەکارهێناوە .

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندنی باڵا ماستەر بۆ بەشی کوردی دەکاتەوە

 زانکۆی ڕاپەڕین خوێندنی باڵا ماستەر بۆ بەشی کوردی دەکاتەوە . لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت ڕێکەوتی ١٩/٩/٢٠١٣  ئەنجامدرا ، رەزامەندی درا بە زانکۆمان لەسەر کردنەوەی خوێندنی باڵا ماستەر بۆ بەشی کوردی  (زمان و ئەدەب ) بۆ هەر بوارێک (٣) سێ کورسی  بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣ – ٢٠١٤  بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە .

 

  • پێشکەشکردن و داخوازی لە ٢١ /١٢/٢٠١٣ – ٣٠/١/٢٠١٤
  • تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ٥/٢/٢٠١٤
  • ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکان لە ١٥/٢/٢٠١٤
  • سکاڵا و تانەگرتن لە ١٦/٢ – ٢٢/٢ / ٢٠١٤
  • ١/٣/٢٠١٤ سەرەتای وەرزی یەکەمی خوێندنی ماستەر

بەناونیشانی خۆشەویستی لەنێوان ژیان و توندو تیژیدا سیمینارێك بەڕێوەچوو

 

بەمەبەستی زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و بایەخدان بەبواری ژنان ، ڕۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی 19/11/2103 بەشی فەلسەفەی فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی ڕاپەڕین سیمینارێكی بەناونیشانی (خۆشەویستی لەنێوان ژیان و توندو تیژیدا) سازكرد , سیمینارەكە لەلایەن (د.محمد جودە عمر ) پێشكەشكرا , لەسیمینارەكەدا دەزگای بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی  دژی ژنان ئامادە بوون .