رێنمایی ژماره (1) ی ساڵی (2013) ی هه‌موار كراوی زانكۆ تایبه‌ته‌كان
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلان دانان و به‌دواداچوون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی تایبه‌ت
دوای ده‌ركردنی یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2013) تایبه‌ت به زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی كوردستان و، په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو دابینكردنی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته فێركارییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه ده‌یانه‌وێت ئاستی زانستیان به‌رزبكه‌نه‌وه, هه‌روه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌پێی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا زانستییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به ده‌ستهێنانی پسپۆڕی له بواره جیاكاندا له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری ئه‌كادیمی بۆ قوتابیان و خوێندكاران و، ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی پێشبركێ له نێوان زانكۆ حكومی و زانكۆ تایبه‌ته‌كان و هاندانی زانكۆ تایبه‌ته‌كان بۆ هێنانی كادری ئه‌كادیمی به توانا له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، له‌هه‌مان كاتدا هێنانی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو بۆ تاقیگه‌كانی ئه‌م زانكۆیانه و هه‌موو ژێرخانێكی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه، كه ببنه هۆكاری پێشبركێ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانای زانكۆكان, بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد، كه تایبه‌ته به پێوه‌ره‌كانی وه‌رگرتن و ڕاستاندن و گواستنه‌وه و ڕێنمایه دارایی و كارگێریه‌كان.