چەند مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین لەبەشی جوگرافیای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان كتێبێكیان بەناونیشانی (جوگرافیای پەرەپێدان) چاپ و بڵاوكردەوە.
بەشی باخچەی ساوایان وێركشۆپێكی زانستی رێكخست
رۆژی پێنجشەممە (9ی حوزەیرانی 2022) بەشی باخچەی ساوایان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی بەناونیشانی (گۆڕینی سیستەمی خوێندن لەبەشی باخچەی ساوایان) رێكخست.
زانكۆی ڕاپەڕین ئۆغربوونی نووسەر و ئەكادیمی و وەرگێڕ و ڕەخنەگری ناوداری كورد (دكتۆر عەزیز گەردی) بە خەسارەتێكی گەورە بەر ڕەخنەی ئەدەبیی كوردی و ئەفسانەناسیی دادەنێت.
كۆچی یەكجارەكیی گەورە ڕەخنەگری بواری ئەدەبیاتی كوردی و ئەفسانەناسیی جیهانی (دكتۆر عەزیز گەردی) لە دڵەوە خەمباری كردین. بەو هۆیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكار و خوێنەران و خۆمان دەكەین. كۆچكردنی نووسەری ناوبراو بە كوژانەوەی ئەستێرەیەكی گەشی ئەدەبیاتناسیی كوردی دەزانین و بۆشاییەكی گەورە لە كتێبخانەی كوردی و ڕەخنەی ئەدەبیی كوردی دروست دەكات. كۆچكردوو زیاتر لە شەش دەیەیە بێ پشوو خزمەتێكی نەبڕاوەی بە هەردوو شێوە (نووسینی كتێب و وەرگێڕان) و (وانەگوتنەوە لە زانكۆ) كردووە و، خەرمانێك لە بەرهەمی بۆ ئەمڕۆ و داهاتوو وەدیهێناوە. لە ماوەی ژیانیدا دەیان كتێبی (لێكۆڵینەوەی ئەدەبی كوردی) نووسیوە و (دەیان كتێبی جیهانی بە زمانە زیندوو و جۆربەجۆرەكانی دنیا وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی). لە یەزدانی مەزن دەخوازین كۆچكردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و شەونخونی و تەقەلاكانی بە چاكە و خوداپەرستی هەژمار بكات. إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون سەرۆكایەتیی زانكۆی ڕاپەڕین ٦-٦-٢٠٢٢