University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین کۆنفرانسی "زمانی کوردی لەنێوان ئەرکی رۆشنبیری و زانستی دا" ئەنجامدەدات

بریارە رۆژی ٢٤-٢٥-٢٦ی ٩ زانکۆی راپەڕین کۆنفرانسێکی زمانەوانی لەژێر ناوی "زمانی کوردی لەنێوان ئەرکی رۆشنبیری و زانستی دا"، ئەنجامبدات. سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی ٢٤/٩/٢٠١٣، لەھۆڵی بۆنەکانی قەڵادزێ کۆنفرانسەکە دەست بەکارەکانی دەکات و چەند وتەیەکی پێویست دەخوێندرێتەوە، دواتر لە پاشنیوەڕۆی ھەمان رۆژدا لەھۆڵی کتێبخانەی فاکەڵتی پەروەردە/ قەلادزێ سیمینارێکی زانستی بەڕێوە دەچێت. شایانی باسە لە ھەرسێ رۆژی کۆنفرانسەکەدا بڕیارە ٢٠ توێژینەوەی زانستی پێشکەشبکرێن لەلایەن کەسانی پسپۆر لەبواری زمانەوانیدا.

یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆی راپەڕین خەڵاتکران

 رۆژی ١٨/٩/٢٠١٣، بەسەرپەرشتی پ.د. محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و ھەریەک لەجێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و راگری فەکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت و زانستە مرۆڤایەتییەکان خەڵاتی وەزارەتی پەروەردە بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆی راپەڕیندا دابەشکراو رێزیان لێنرا.

درێژەی بابەت