University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین پەرتوكێكی یاسایی بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

إبراهیم عمر خۆشناو مامۆستا لەبەشی یاسا لەزانكۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەسەرۆكایەتی زانكۆ پەرتوكێكی بەناونیشانی (شرح احكام الصرف في قانون التجارة العراقي النافذ) بڵاوكردەوە.

درێژەی بابەت

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی لە دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

محمد حسێن عبداللە كە خوێندکاری ماستەرە لەپسپۆڕی ئایتی، و فەرمانبەرە لەبەڕێوەبەرایەتی ئایتی زانکۆی ڕاپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتیدا بڵاوكردەوە.

توێژینەوەكە بەناونیشانی (To Review and Compare Evolutionary Algorithms in Optimization of Distributed Database Query) لە (Proceedings of the IEEE) بڵاوكراوەتەوە، كە لە

درێژەی بابەت

ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی وەزارەت دەركرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ (٤/ ٦/ ٢٠٢٠) ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین بەمەبەستی تاوتوێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزارەت تایبەت بە کۆتا گەیاندنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ کۆبۆوە.

سەرەتا بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆ ڕونیکردەوە کە بەهۆی ئەوەی ئەمساڵی خوێندن زوو دەستکرا بە پرۆسەی وانەوتنەوە بۆیە بەشێکی زۆری بابەتی خوێندن گەیەنراوە بە خوێندکاران، جگە لە کۆرسی دوەمی قۆناغی یەکەم کە بە سیستمی بۆلۆنا دەخوێنن. ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا کە ڕاستە تاقیکردنەوەی سەر کاغەز و لەهۆڵەکانی تاقیکردنەوە تا ئێستاش لای ئێمە بڕوا پێکراوترینە، بەڵام لە ڕاستیدا شێواز و جۆری هەڵسەنگاندن زۆرن و مامۆستایان دەتوانن بەبەکارهێنانی بەرنامە جۆراوجۆرەکانی خوێندن و هەڵسەنگاندنی ئۆنلاین پرۆسەیەکی هەڵسەنگاندنی نمونەیی پێشکەش بکەن، و دەبێت ئەوەشمان لەبیربێت پێشتریش زۆرێک لە پسپۆرانی بواری هەڵسەنگاندن پێشنیاریان بۆ دەکردین کە قورسایی تاقیکردنەوەکان و نمرەکانیان کەم بکرێنەوە و پشت بە پێوەرەکانی تری هەڵسەنگاندن ببەسترێت. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆنا ساڵێکی نائاساییەو دەبێت بەکەمترین زیان لێی دەربچین.

درێژەی بابەت