University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

باڵیۆزی ئەمریكا پڕۆگرامی سەركردەیی خوێندكارانی لەعێراق راگەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت كە ماوەی پێشكەشكردنی پرۆگرامی دەستپێشخەری هاوبەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست (MEPI) ، سەركردەیی خوێندكاران (SLP) بۆ ساڵی ٢٠١٦ كراوەیە.
پڕۆگرامەكە دەستپێشخەریەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە كە پشتگیری تاكەكەس و ڕێكخراوەكانیش دەكات لەهەوڵەكانیاندا بۆ بەرەوپێشبردنی چاكسازییە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا.

ئەم پڕۆگرامە پاڵپشتی ئامانجەكانی ڕێككەوتنامەی ستراتیجی ئەمریكا-عێراق دەكات بەڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكارانی عێراق بۆ گەشەپێدانی كارامەییەكانی سەركردایەتیكردن و بەرەوپێشبردنی بنەماكانی دیموكراسی لەماوەی پڕۆگرامێكی شەش هەفتەیی هاوینەدا لەئەمریكا.
پڕۆگرامەكە لەرۆژی ۲٦ / ٦ / ۲۰۱٦ دەستپێدەكات تا ٥ / ۸ / ۲۰۱٦ دەخایەنێت، خوێندكاران لەیەكێك لەو زانكۆ و كۆلێژانەدا دادەنرێن كە تیایدا بەشداری مانەوەی ئەكادیمی پێنج هەفتەیی و هەفتەیەك لە گەشتی خوێندنی پەروەردەیی دەكەن لەو ناوچەیەی كە زانكۆكەی تێدایە، مەبەست لەگەشتی خوێندنەكەش بۆ تەواوكردن و بەهێزكردنی ئەو چەمكانەیە كە لەمانەوەی ئەكادیمیدا دۆزراونەتەوە. پڕۆگرامەكە باس لەبابەتە گشتیەكانی وەكو شیكردنەوەی بەراوردكاریانەی شێوازەكانی سەركردایەتیكردن و چارەسەری ناكۆكی و داینامیكی گروپ (جوڵەزانی گروپ) و ڕۆڵی كۆمەڵگای مەدەنی لەپڕۆسەی دیموكراتیدا دەكات.
مەرجەكانی پێشكەشكردن:

• داواكار پێویستە تەمەنی لەنێوان ٢٠-٢٤ ساڵدا بێت.
• هاوڵاتی و نیشتەجێی عێراق بێت.
• توانایەكی باشی لەزمانی ئینگلیزیدا هەبێت.
• دەسكەوتێكی ئەكادیمی بەرزو بەردەوامی هەبێت.
• داواكار پێویستە بتوانێت بەباشی بەشداری لەچالاكیە ئەكادیمیە چڕەكاندا بكات.
• ئارەزویەكی زۆریشی لەبەردەوامیدان بەدەرفەتەكانی سەركردایەتیكردن و قوڵبوونەوە لەسەرقاڵبونی شارستانیانەدا هەبێت.
• خوازیار بێت بۆ سوود وەرگرتن لەدەرفەتەكان لە پێناو زانیاری پێدان و پەروەردەكردنی ئەمریكیەكان دەربارەی كۆمەڵگاو كەلتوری عێراقی. چۆنیەتی پێشكەشكردن:
داواكاران پێویستە فۆڕمی پێشكەشكردنی پڕۆگرامی  ( MEPI) دوای پڕكردنەوە، لەگەڵ كۆپیەكی پاسپۆرت (ئەو لاپەرەی پاسپۆرتەكە كە وێنەكەتی لەسەرە) بنێردرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە: ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.). دوا وادەی پێشكەشكردن:  ۲۱ / ۱۲ / ۲۰۱٥