University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

زیاتر لە ٣٠٠٠ هەزار خوێندکار لە زانکۆی ڕاپەڕین دەخوێنن

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەرایەتی پلان و ئامار و تەکنەلۆجیای زانیارییەکان لەسەرەتای دروست بوونی زانکۆوە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە کراوەتەوە، ئیش و کارەکانی ئەم بەڕێوبەرایەتیە  بریتییە لە ئامادەکردنی ئاماری ساڵانەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران .

سۆران عوسمان رەسوڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پلان و ئامارو تەکنەلۆجیایی زانیارییەکان سەبارەت بە ئاماری خوێندکاران و مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥ وتی : لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠٠٠ سێ هەزار خوێندکار لە زانکۆی ڕاپەڕین دەخوێنن و لە سێ خولی دەرچوونیش نزیکەی ١٠٠٠ هەزار خوێندکار بروانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش (٨٣٩) خوێندکار لە زانکۆی ڕاپەڕین وەرگیراون و لە ناویاندا ٢ دوو خویندکاری بیانی هەیە.

بەڕێوەبەری پلان و ئامار دەربارەی ئاماری مامۆستایان وتی : سەبارەت بە ئاماری دەستەی وانەبێژان، لە ئێستادا زانکۆی ڕاپەڕین ٥٢ مامۆستا بڕوانامەی دکتۆراو ١٥٤ مامۆستاش بڕوانامەی ماستەریان هەیە و وانەبێژن لە زانکۆمان، هەروەها وتیشی : ژمارەی خوێندکارانی وەرگیراو لە خوێندنی باڵا ماستەر ٤٤ خوێندکارە .