University of Raparin Logo

وێرکشۆپێک دەربارەی بنەما سەرەکیەکانی کارگێڕی سەرکەوتوو ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و بەشی بەڕێوەبردنی كار لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکیان بە ناونیشانی (بنەما سەرەکیەکانی کارگێڕی سەرکەوتوو) رێکخست.

بەر لەدەستپێکی وێرکشۆپەکە بەڕێز پ.ی.د. دارا تۆفیق کاکەمین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، وتەیەکی پێشکەشکردو تیایدا سوپاسی ستافی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی و بەشداربووانی کرد، هەروەک باسی لەگرنگی وێرکشۆپەکە کرد بۆ ئاشناکردنی بەڕێوەبەران و سەرۆک بەشەکانی زانکۆ بەزانست و داهێنانە کارگێڕییەکانی سەردەم.
لەوێرکشۆپەکەدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان و سەرۆک و بڕیاردەری بەشەکانی زانکۆ بەشداربوون، کە تیایدا دوو پانێڵ پێشکەشکران، پانێڵی یەکەم لەلایەن مامۆستا سلام محمود حمد بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەمی پانێڵەکە لەلایەن ڕاوێژکاری یاسایی عبدالقادر صالح بەناونیشانی (ڕێنماییە پێویستییەکانی ئیداری) پێشکەشکرا، پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن پ.ی.د. احمد محمود یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەناونیشانی (بەڕێوەبەری سەرکەوتوو) پێشکەشکرا، لەپانێڵی دووەمیشدا کە لەلایەن مامۆستا ئەمین خدر احمد بەڕێوەبرا، سیمینارێک لەلایەن مامۆستا خەلیل ئەنوەر بەناونیشانی (ئەتەکێتی بەڕێوەبەر) پێشکەشکرا.
بەگفتوگۆو سەرنجی بەشداربووان لەسەر تەوەرەکان کۆتایی بەکارەکانی وێرکشۆپەکە هات.