University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

بەشی فەلسەفە بوە پاڵەوانی خولی فوتساڵی زانكۆی راپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

كاتژمێر (9)ی شەوی (3ی ئایاری 2021) بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری زانكۆی راپەڕین كۆتایی بەخولێكی فوتساڵ هێنا كە بۆ سەرجەم بەشەكانی زانكۆ كرابۆوە.

لەخولەكەدا (15) تیپ بەشداریان كردبو، و بەشێوازی یەك دۆڕان یارییەكان بەڕێوەچون، یاری كۆتایی لەنێوان بەشەكانی (فەلسەفە) لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و (كۆمپیوتەر) لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچو، و دوای كۆتایی كاتی یاسایی یارییەكە هەردولا بە (3) گۆڵی بەرامبەر كۆتاییان بەیارییەكە هێناو دواتر بەلێدانی یەكلاكەرەوە بەشی (فەلسەفە) بە (4 *3) یاریەكەی بردەوەو بوە پاڵەوانی خولەكە.

زانکۆی ڕاپەڕین یاری وەرزش تۆپی پێی