University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی (29ی نیسانی 2021) گفتۆوگۆى تێزى دكتورای، بەڕێز مامۆستا (هەرێم حسن) مامۆستا لەبەشی مێژوی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، بهناونيشانى (سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به‌عێراق 1968-1979) لەكۆلێژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین ئه‌نجامدراو بڕوانامەی دكتۆرای پێبەخشرا.

لیژنەی گفتوگۆ پێكهاتبو لەپڕۆفیسۆر دكتۆر خلیل عه‌لی مراد سه‌رۆكی لیژنهو پڕۆفیسۆر دكتۆر اسماعیل محمد حصاف لەزانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌ندام، و پڕۆفیسۆر دكتۆر ئازاد عبێد صاڵح لەزانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌ندام و پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر جمال فتح الله‌ ته‌یب لەزانكۆی كۆیه‌ ئه‌ندام و پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر دارا تۆفیق كاكه‌ امین لەزانكۆی ڕاپه‌رین ئه‌ندام و پڕۆفیسۆر دكتۆر محمد عبداللە کاکەسور ئەندام و سةرپەرشتیار.
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە، پیرۆزبایی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرا لەبەڕێز مامۆستا (هەرێم حسن) دەكەین و ئومێدەوارین هەمیشە سەركەوتوبێت لەكارو پڕۆژە زانستیەكانی و بەردەوام بێت لەخزمەتكردنی زانكۆی راپەڕین.