University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەکی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی دکتۆرای لە زمانی ئینگلیزی لە زانکۆیەکی ئاست بەرزی نێودەوڵەتی بەپلەی نایاب بەدەستهێنا.

ڕۆژی هەینی ( ٢/٤/٢٠٢١ ) گفتوگۆی تێزی دکتۆرای مامۆستا (هاوڕاز قادر حمە) لەپسپۆڕی فیرکردنی زمانی ئینگلیزی (English Language Teaching) بە ناونیشانی:
(The Effect of Web-based Instructional Learning Environment on Enhancing Microteaching Experience in English Language Teacher Education)
لە بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی (Eastern Mediterranean University) لەرێگەی ئۆنڵاینەوە ئەنجامدرا.
تێزەکە بەسەرپەرشتی (Prof. Dr. Ulker Vanci Osam) و گفتوگۆیەکە بە ئەندامیەتی چوار پرۆفیسۆری تر لە زانکۆکانی (Gazi University-Ankara) و (TED University-Ankara) و (Eastern Mediterranean University-N.Cyprus) بەڕێوەچو.
ئاستی زانکۆی ناوبراو بریتی یە لە (٨٠١) لەسەر ئاستی زانکۆکانی جیهان بەپێی ریزبەندی (Time Higher Education) بۆ ساڵی ٢٠٢١.
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستا هاوڕاز قادر حمە دەكەین، و هیواخوازین هەمیشە سەركەوتوبێت لەكارو پڕۆژە زانستیەكانی داهاتویدا.