University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

وەزارەتى خوێندنى باڵا (٣٠) زەمالەى خوێندن لە وڵاتى هەنگاریا ڕادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى باڵا ماستەر/دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاى هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا ساڵانە (٣٠) سكۆله‌رشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.

لەو بارەیەوە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند وڵاتى هەنگاریا لە کاتێکدا هاوکارى پێشکەش بەهەرێمى کوردستان کرد، کە هەرێمەکەمان ڕوبەڕوى شەڕى دژى داعش و، قەیرانى دارایی بو بۆوە، بەڵام هاوکارییەکانى ئەوان بۆ هێزى پێشمەرگە لەلایەک و، بەردەوامیدان بەپێشکەشکردنى سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانى کوردستان لەلایەکى دیکە مایەى ستایش و نرخاندێکى زۆرە.

بۆ ئەمەش د. ئارام محمد ئاماژەى بە چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا کرد کە ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆله‌رشیپ (١٠) ماستەر (٢٠) دکتۆرا بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت، دوپاتیشیکردەوە لە ئێستاوە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆله‌رشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکەینەوە.

مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن:

١. ماستەر:

پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، دەبێت پێش (١/١/٢٠١٩) دەستبەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.
دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
تێبینی: ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.

تەمەنى پێشکەشکار نابێت لە ٤٥ ساڵ زیاتر بێت (لە دایکبوانی رۆژی (١/١/١٩٧٦) و بەرەو ژور)
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن