University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

زانكۆی راپەڕین، سیمپۆزیۆمێكی نێودەوڵەتی بۆ رۆژی جیهانی ژنان رێكدەخات

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە رۆژی یەكشەممە (10-3-2019) كاتژمێر (10ی پێشنیوەڕۆ بۆ 1:15)ی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ،كۆلێژی پەرستاری و بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، بەبەشداری چەند توێژەرێكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و بەشداربوونی كونسوڵگەری ئەمریكاو هۆڵەنداو فێمێنیزمی رۆشنگەری لەپلاتفۆڕمی دابڕان، سیمپۆزیۆمێكی نێودەوڵەتی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان (8ی مارس) ئەنجامبدات.
سیمپۆزیۆمەكەدا لەژێر ناونیشانی (مافەكانی ژنان، پارێزگاریكردن و هاندان) لەهەرێمی كوردستان و چەند چالاكییەكی كەلتوریی و میوزیك و گۆرانی، بەڕێوەبچێت.