University of Raparin Logo

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ خوێندكارێكی قۆناغی (یەك) كە لە بەشە زانستیەكانی زانكۆمان وەرگیراون، پێتان ڕادەگەیەنین کە دوو جۆر مامەڵەی یاسایی لە بەرێوەبەرایەتی یاسایی هەیە ئەوانیش: یەک/ دەستەبەری یاسایی (كفالە)، دوو/ بەڵێننامە (تعهد)، كە وێنەیەك لە مامەڵە یاساییەكان لە خوارەوە دانراوە و پێویستە خوێندكار هەریەكەیان بە (٣) سێ‌ وێنە (نسخە) پرنت بکات و تەواوی زانیارییە داواکراوەکان پڕبکاتەوە، هەروەها بۆ زانیاری خوێندکاران بۆ ئەوەی لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە هەڵە نەکەن وێنەیەک لە مامەڵە یاساییەکان بۆ زانیاری زیاتری خوێندکاران دانراون.

دەقی ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی یاسایی بۆ خوێندكارانی وەرگیراو لە زانکۆی ڕاپەڕین

 دەربارەی دەستەبەری (كفالە)

1- هەموو خوێندكارانی خوێندنی بەیانیان/ بەخۆڕایی پێویستە دەستەبەری (كفالە) بكەن بە بڕی (3,000,000) سێ‌ ملیۆن دینار، بەم شێوەیە، كەفیلەكە لە فەرمانگەكەی خۆی (شوێنی كارەكەی) پشتگیری فەرمانبەری دەهێنێت و پێویستە كۆی گشتی مووچەی مانگانەی ئاماژەپێكرابێت لە نوسراوی پشتگیریەكەیدا (نابێت مووچەی مانگانەی لە 250,000 دینار كەمتر بێت) لەگەڵ وێنەیەك لە ناسنامەی كەسی (استنساخی ناسنامەی كەفیل)، پێویستە كەفیلەكە لەبەردەم لیژنەی دادنوسی زانكۆمان ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی رەزامەندی و واژۆكردنی دەستەبەریەكە، دوای تەاوكردنی كارە پێویستەكان دوو وێنە (نسخە)ی پێدەدرێتەوە یەكێكیان بۆ پاراستنی لای خۆی و ئەوەی تریان بۆ ئەو بەشەی كە خوێندكارەكەی لێوەرگیراوە.

2- سەبارەت بە بڕی پارەی دەستەبەری بۆ خوێندكارانی خوێندنی بەیانیان/ پاراڵێل بە بڕی ئەو پارەیەیە كە لێیان وەردەگیرێت بۆ كۆی ساڵەكانی خوێندن (خوێندنی چوار ساڵە و خوێندنی پێنج ساڵە)، بە نمونە ئەگەر خوێندكارێك لە بەشی یاسا بخوێنێت كە (5) پێنج ساڵە و خوێندكار ساڵی (2,000,000) دوو ملیۆن دینار دەدات بە زانكۆ ئەوا بڕی دەستەبەریەكەی (10,000,000) دە ملیۆن دینار دەبێت وە ئەگەر خوێندكارێك لە بەشی كۆمپیوتەر بخوێنێت كە (4) چوار ساڵە و ساڵی (2,670,000) دوو ملیۆن و شەش سەد و حەفتا هەزار دینار دەدات بە زانكۆ ئەوا بڕی دەستەبەریەكەی (10,680,000) دە ملیۆن و شەش سەد و هەشتا هەزار دینار دەبێت وە بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتر لەسەر بڕی دەستەبەری بۆ خوێندكارانی خوێندنی بەیانیان/ پاراڵێل لە سەرجەم بەشەكان ئەم خشتەیە دەخەینە ڕوو:

 

3- هەر خوێندكارێك دەبێت كەفیلێك لەگەڵ خۆی بهێنێت و پشتگیری فەرمانگەكەی پێبێت كە فەرمانبەرە تیایدا و ئاراستەی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی كرابێت بە شێوەیەك كۆی مووچەی كەفیل لە ساڵێكدا بكاتە ئەو بڕەی بۆی دەبێتە كەفیل ( نمونە : كەسێك دەتوانێت ببێتە كەفیلی خوێندكارێك كە بە سیستەمی پارالێل لە بەشی ئەندازیاری دەخوێنێت كە كۆی گشتی مووچەكەی لە یەك ساڵدا بكاتە (16,000,000) شانزە ملیۆن دینار لەگەڵ وێنەیەك (نسخە)یەك لە پێناسی كەفیل هەروەك لە خاڵی (2) ڕوونكراوەتەوە.

فۆڕمی دەستەبەری (کەفالە) دابگرە

وێنەیەک لە فۆڕمی دەستەبەری (کەفالە) بۆ زانیاری زیاتری خوێندکاران 

دەربارەی بەڵێننامە (تعهد)

گشت خوێندكاران پێویستە بەڵێننامە پربكەنەوە و پەسەندی ئەو خاڵانە بكەن كە تیایدا هاتووە:-
كڵێشەی بەڵێننامە بۆ خوێندنی بەیانیان / بەخۆڕایی و خوێندنی بەیانیان / پارالێل بە شێوەی (pdf) دانراوە، پێویستە خوێندكار بە (3) سێ‌ وێنە (نسخە) پرینتی بكات و بە زانیاری دروست پڕیبكاتەوە و لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت بۆ بەردەم لیژنەی دادنوسی و واژۆی لێوەردەگیرێت و كارە پێویستەكانی بۆ تەواو دەكرێت و دوو وێنەی پێدەدرێتەوە، وێنەیەك بۆ پاراستنی لای خۆی و ئەوەی تریان بۆ ئەوبەشەی لێی وەرگیراوە.
1- بەڵێننامەی (5) پێنج خاڵی بۆ خوێندكارانی خوێندنی بەیانیان (بەخۆڕایی).
2- بەڵێننامەی (4) چوار خاڵی بۆ خوێندكارانی خوێندنی بەیانیان (پارالێل).

تێبینی/
1- وێنەی پڕكراوەی هەردوو مامەڵ یاساییەكە دانراوە بۆ ڕوونكردنەوە و سود بینین لێی.
2-خوێندكار سەرپشكە لە پڕكردنەوەی مامەڵە یاساییەكان (دەستەبەری و بەڵێننامە) بە قەڵەم جافی شین یاخود دانانی كاربۆن بۆ نسخەی دووەم و سێیەم.

فۆڕمی بەڵێننامە بۆ خوێندنی (پارالێلی بەیانیان و خوێندنی ئێواران) لێرە دابگرە

فۆڕمی بەڵێننامە بۆ خوێندنی (بەیانیان بەخۆرایی) لێرە دابگرە

وێنەیەک لە فۆڕمی بەڵێننامە بۆ زانیاری زیاتری خوێندکاران