ئەمرۆ یەكشەممە (١٦- ٩- ٢٠١٨) كاتژمێر (١٢:٣٠)ی نیوەڕۆ لەھۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ لەكۆلێژی پەروەردە سیمینارێك دەربارەی چۆنێتی بەكارھێنانی گووگل كلاسرووم پێشکەش کرا.
م محمد حسین سەرۆکی بەشی کۆمپیووتەر رایگەیاند ئەم سێمینارە تایبەتە بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لە بواری فێرکردندا، سەرەتا خولەکە تایبەت بە مامۆستایان لە هەر دوو کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ پێشکەش دەکرێت و پاشان بەهەمان شێوە ئەم سێمینارە پێشکەش بە خوێندکاران دەکرێت. لە دەستپێکدا بەرنامەی گوگڵ کلاسروم سود و گرینگی و شێوازی سود لێبینینی پێشکەشدەکرێت و لە داهاتودا بەرنامەی ترمان دەبێت لە سەر بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لە بواری فێرکردندا.
