University of Raparin Logo

وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین-ی کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ  چوارشەممە  ٢٠١٨/٩/١٢، بە ئامادەبوونی(د.یوسف گۆران) وەزیری خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د.موفق خالید ابراهیم )سەرۆكی زانكۆ و (د.پۆڵا ئازاد خانەقا) سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی ڕاپەڕین، لە سەرۆكایەتی زانكۆ كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا .

لە كۆبونەوەكەدا چەندین و تەوەر باس پەیوەست بە خوێندنی باڵا وەک بەهێزکردنی سەنتەرەکانی توێژینەوە و بەستنەوەی زانکۆکان بە بازاڕی کار و دروستکردنی کاریگەری زانکۆکان لەسەر کۆمەڵگا لە ڕێگەی توێژینەوەی مامۆستایانی زانکۆکانەوە گفتوگۆیان لە بارەوە کرا، هەروەک وەرگرتنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم لە زانکۆکان و پێداویستییەكانی خوێندكاران لە هۆڵی خوێندن و بەشە ناوخۆییەكان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

 هەر لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین سوپاسی وەزیری خویندنی بالای کرد،  بۆ جێبەجێ کردنی داواكارییەكانیان لە دابینكردنی مامۆستایانی بیانی بە شێوەی گرپێبەست ، كە ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت لە بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی زانكۆ لە ناوخۆ و دەرەوەدا.