University of Raparin Logo

                                     خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەستەری ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی

                                                                          رێبەری وێب سایتی زانکۆی ڕاپەڕین

جەژنتان پیرۆز بێت

چاپکردن ئیمەیڵ

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان و كوردستانیانی خۆشەویست و مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕین دەكات.


بەڕێز (پ.ی. د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی و جیهان بەگشتی و موسڵمانانی كوردستان بەتایبەتی دەكات، هەروەك پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی برا پێشمەرگەكان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕین دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی جەژنی قوربان، ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و موسڵمانانی جیهان بەگشتی دەكەم، بەتایبەتی لە برا پێشمەرگەكان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەم. ئومێدەوارم، ئەم جەژنە، ببێتە هەوێنی ئاشتی و سەقامگیری  زیاتر لەكوردستاندا.

پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم
سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین