ئەمڕۆ دوو شەممە ( ٧-٥-٢٠١٨ ) بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی راپەڕین سیمینارێکی بۆ بەڕێز ( دکتۆر بڕوا عومەر ) خوێندکاری دکتۆرا و مامۆستای یاریدەدەر لە ئەندازیاری شارستانی زانکۆی سلێمانی لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی راپەڕین سازکرد .
سیمینارەکە بە ناونیشانی (توانستەکانی پێشکەشکردنی بابەتێکی ئەکادیمی بەشێوەی زارەکی) بوو ، کە تێیدا چۆنیەتی پلاندانان و ئامادەکردن و ڕێکخستن و پوختەکردن و چۆنیەتی بەکارهێنانی زمانی جەستە بۆ گەیاندنی زانیاری بەشێوەی زارەکی و شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنانی سڵایدەکانی وۆرد و پاوەر پۆینت ، بۆ زیاتر کاریگەری دانان لە پێشکەشکرنە زارەکییەکان لەلایەن بەڕێز ( دکتۆر بڕوا عومەر ) وە بە وردی تیشکیان خرایە سەر .
