راگەیاندنی زانکۆ
ئەمڕۆ شەممە (٥ / ٥ / ٢٠١٨)، لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی راپەڕین، بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د.موفق خالد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و (م. محمد کەریم) بەڕێوەبەری پەروەردەی رانیەو (م.شۆڕش عەزیز) سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی بنەرەتیی رانیەو راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، چوارەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی بەشی باخچەی ساوایان لەزانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.
لەفێستیڤاڵەکەدا چەندین کاری دەستیی خوێندکارانی بەشی باخچەی ساوایان لەپێشانگایەکی کاردەستی نمایشکران لەگەڵ پێشانگای وێنەیی خوێندکاران.
دواتر لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی راپەڕین، بەشێکی تر لەچالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە پێشکەشکران کە بەوتەی راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێز (پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمان) دەستیپێکردو پێکھاتبوون لە نمایشی ئۆپەرێتی منداڵانی باخچەی مەیپڵ، و نمایشی شانۆیی شێر و نمایشی بوکەڵە لەلایەن خوێندکارانی باخچەی ساوایان و دواتریش پێشکەشکردنی میوزیک و گۆرانی لەلایەن چەندج خوێندکارێکی بەشی باخچەی ساوایانەوە.
فێستیڤاڵەکە بەدابەشکردنی خەڵات بەسەر چەند خوێندکارێکداو بەوتەی بەڕێز (م. رابەر ابراھیم میران) سەرۆکی بەشی باخچەی ساوایان کۆتایی پێھێنرا.