University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێک بۆ تێگەیشتن لە ڕاسیزم ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی دوو شەممە ٣٠ / ٤ / ٢٠١٨ لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە ژێر چاودێری سەرۆکی زنکۆی ڕاپەڕین بەڕێز پ . ی . د . موفق خالد ئیبراهیم سیمپۆزیۆمێکی زانستی بە ناونیشانی ( خوێندنەوەیەکی سەردەمیانە بۆ تێگەیشتن لە ڕاسیزم ) ئەنجامدا.

لە دەستپێکدا بەڕێز د. دارا تۆفیق کاکەمین وتاری لیژنەی باڵای سیمپۆزیۆمی پێشکەشکرد.
دواتر سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز پ. ی. د. موفق خالد ئیبراهیم وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینی پێشکەشکرد.

پاشان پانێڵی سیمپۆزیۆمەکە بەسەرپەرشتی پ. ی .د. حسن حسێن صدیق دەستیپێکرد کەلە سێ تەوەری سەرەکی پێكهاتوە(ڕەهەندی مێژوویی ڕاسیزم لەلایەن پ. ی. د. سامان حسێن ئەحمەد مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی ، ڕەهەندی یاسایی ڕاسیزم لەلایەن م. ی. ئیبراهیم صالح قادر مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەرین و ڕەهەندی هزری و فەلسەفی ڕاسیزم لەلایەن م. ی. هیمداد حمەصالح مامۆستای بەشی فەلسەفە لە زانکۆی ڕاپەڕین ) پێشکەشکران .

لە گرنگترین ئامانجەکانی سیمپۆزیۆمی ڕاسیزم ( تێگەیشتنی کۆمەڵگای کوردی لە چەمکی راسیزم لە ڕەهەندە جیاوازەکانەوە، بەدیارخستن و کاڵکردنەوەی لایەنە نەرێنیەکانی بیری ڕاسیزم و ڕەنگدانەوەی بیری ڕاسیزم لەسەر کۆمەڵگای کوردی).

لە کۆتایشدا بڕوانامەی بەشداربون بە پێشکەشکارانی سیمینارەکان بەخشران و راسپاردەکانی سیمپۆزیۆمیش لەلایەن بەڕێز م. ئارام قادر صابر خوێندرایەوە .