University of Raparin Logo

چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی کوردستان- سنە کۆتایی هات

چاپکردن ئیمەیڵ

سه‌رله‌ بەیانی ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠١٨ لە کۆلێژی پەروەردە/زانکۆی ڕاپەڕین لە شاری قەڵادزێ، کارەکانی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (زمان و ئەدەبیاتی کوردی و فارسی لە ئاوێنەی هزر و کەلتوری ئاریدا) كۆتایی هات. کە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کوردستان- سنە ڕێکیخستبوو.

كۆنفرانسەكە لە رۆژانی ۲٤ و ۲٥ و ۲٦ /٢٠١٨/٤ بەڕێوەچوو، لە سێ ڕۆژی چالاکییە زانستییەکانی کۆنفرانسەکەدا و لە حەوت پانێڵدا (۳۰) توێژینەوەی زانستی و بابەتی جۆراوجۆر لەبوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی و فارسی لەلایەن (٤۱) توێژەری ناوخۆیی و بیانی پێشكەشکران، کە لە داهاتوودا سەرجەم توێنژینەوەکان لە گۆڤاری زانكۆی ڕاپەڕین بڵاو دەکرێنەوە.

لە کۆتا ڕۆژی کارەکانی کۆنفرانسدا سەرجەم توژینەوەکان لە نێوان توێژەرانی بەشداربووی کۆنفرانس گەنگەشەیان لەبارەوەکرا ، پاشان ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس خوێنرانەوە، دواتر بڕاوانامەی بەشدابوون بەسەر توێژەراندا دابەشکرا،‌ بە ئانجامدانی بەهارە گەشتێک کۆتایی بە چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی کوردستان- سنە کۆتایی هات.