بە دروشمی ( بەرەو پەرەپێدانی توێژینەوەی خوێندکاران) ، زانکۆی ڕاپەڕین دوەمین کۆنفرانس بۆ توێژینەوەی دەرچونی خوێندکاران لە بەرواری ٨ – ٩ / ٥ / ٢٠١٨ لە هۆلی چالاکیەکانی زانکۆ ئەنجام دەدات .
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفی خوێندکاران ، وە بەکەلتورکردنی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و هاندان و ڕاهێنانیان لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی ، و دروستکردنی توێژەری سەرکەوتو لە زانکۆدا و لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیەوە ، فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ ،(دوەمین کۆنفرانسی زانستی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین) سازدەکات.
ئامانجەکانی کۆنفرانس :
* بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفی خوێندکاران.
* هاندان و ڕاهێنانی خوێندکاران لە سەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و دروستکردنی توێژەری سەرکەوتوو.
* دروستکردن و بەهێز کردنی توانستی خوێندکاران لە رووی خستنەروی بیروبۆچونەکانیان و سازدانی دیالۆگ و دیبەیتی ئەکادمیانە.
* رزگار کردنی توێژینەوەکانی دەرچونی خوێندکاران لە پەراوێز خستن و فەرامۆش کردن،سود لێ وەرگرتنیان لە چارەسەر کردنی کێشەکنی وڵات و کۆمەڵ.
لیژنەی بالای کۆنفرانس :
١ . پ . ی . د . مسلم حسن محمد سەرۆکی بەشی فەلسەفە سەرۆکی لیژنە
٢ . پ . ی . د .شیما رشید محمد ی.ڕاگر / کۆلێژی پەروەردە ئەندام
٣ . د . هاوکار محی الدین جلیل ی . ڕاگر / کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان ئەندام
٤ . م. شازاد کریم عوسمان ی. ڕاگر / کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت بەیانیان ئەندام
٥ . م . محمود عارف محمود مامۆستا / کۆلێژی پەرستاری ئەندام
٦ . م .ی . سالار علی شریف ی.ڕاگر / کۆلێژی زانست ئەندام
٧ . م.ی. ڕابەر ئیبراهیم محمد ی.ڕاگر / کۆلێژی پروەردەی بنەڕەت / ئێواران ئەندام
٨ . م.ی ئارەزوو محمود خدر ل/ هۆبەی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری ئەندام
٩ . سلام محمود حمد ماستەر / ب. کارگێڕی ئەندام
١٠ . ڕوخسار رمضان ئەحمەد ماستەر / ب سەنتەری توێژێنەوە ئەندام
١١ . سیامەند حمەعزیز رسوڵ ڕاگەیاندن / ب . ڕاگەیاندن ئەندام
١٢ . بەرهەم حسن مستەفا ی . ژمێریار / ب. دارایی ئەندام