وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستەکانى (ڕاگرى کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت ) لە سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
مەرجەکان :
هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینیەکان:
چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 30/4/2018) رۆژى دووەم شەممە دەبێت.
پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.) ڕەوانە بکەن.