ڕۆژی پێنجشەممە (١٢ی نیسانی ٢٠١٨) سەنتەری گەشەپێدانی كار گەشتێكی زانستی بۆ ٣٠ خوێندكاری بەشە جیاوازەكانی زانكۆی ڕاپەڕین ڕێكخست، بە مەبەستی بینین و بەشداریكردن لە پێشانگایەكی گرنگی كار لە زانكۆی ئەمریكی/ سلێمانی.
لە گەشتەكەدا خوێندكاران لە نزیكەوە گفتوگۆیان لەگەڵ خاوەنكارەكان و نوێنەری كۆمپانیاكاندا كرد سەبارەت بە هەل و دەرفەتەكانیان و چۆنیەتی سوودمەندبوون لێیان.
هەروەها ستافی سەنتەری كار پەیوەندی و لینكی لەگەڵ چەند كۆمپانیا و ڕێكخراوێكی ناحكومیدا دروستكرد، بە مەبەستی ناردنی ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆمان بۆ خول و ڕاهێنانەكانیان، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا.