لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی هۆبەی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین ، خولێکی تۆپی پێی فوتساڵی بۆ خوێندکارانی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ کردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠/٤/٢٠١٨ یاری کۆتایی خولەکە لەنێوان خوێندکارانی بەشی جوگرافیا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و خوێندکارانی بەشی یاسا لە هەمان کۆلێژ بەڕێوەچوو.
یارییەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.موفق خالید سەرۆکی زانکۆ و د.هێرش رسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و د.بەهزاد وسو حمەد بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە و سەرۆکی بەشەکانی جوگرافیا و یاسا و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای یارییەکەدا و لە گێمی یەکەم کوڕانی بەشی جوگرافیا دەستپێشخەربوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات، لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەم هەرچەند خوێندکارانی بەشی یاسا هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات، خوێندکارانی بەشی جوگرافیا بوونە پاڵەوانی خولەکە.
لە کۆتاییدا لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆوە خەڵات بەسەر ناوبژیوانان و یاریزانی پلەی یەکەم و دووەم دابەشکرا.