په‌یامی ئه‌نجومه‌نی زانکۆی ڕاپه‌ڕین له کۆبوونه‌وه‌ی ٢٠١٨/٤/٢ بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێزی زانکۆمان
ئه‌نجومه‌نی زانکۆی ڕاپه‌ڕین پشتیوانی ته‌واو له ماف و داوای ڕه‌وای مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانکۆمان ده‌کات و سوپاسی ئه‌رک و هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌موولایه‌ک ده‌کات که چه‌ند ساڵێکه له دۆخی سه‌ختی دارایی، نه‌تانهێشتووه پڕۆسه‌ی خوێندن په‌کی بکه‌وێت و به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تکردنی ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مان ...
ئه‌نجومه‌نی زانکۆ سیسته‌می پاشه‌که‌وتی مووچه به کارێکی نایاسایی و نائاسایی ده‌زانیین وه ده‌خوازین له زووترین کاتدا کۆتایی به‌م سیسته‌مه بهێنرێت و هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
بۆیه:
١- له یاداشتی رۆژی ٢٠١٨/٣/٢٦ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌که‌وتی مووچه‌مان کردووه و ئێستاش دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه.
٢- وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه له هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه به سیسته‌می تازه دابه‌ش بکات که ئه‌م هه‌نگاوه به ئه‌رێنی و هیوابه‌خش ده‌بینین، وێرای ئه‌وه‌ش داوا ده‌که‌ین که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا جارێکی تر چاو بخشێنرێته‌وه به سیسته‌می پاشه‌که‌وته‌که و مانگانه‌ش له کاتی دیاریکراودا مووچه دابه‌ش بکرێت.
٣- سه‌باره‌ت به داواکاری زه‌وی بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانکۆمان له ساڵی (٢٠١٦) ه‌وه به‌رده‌وام به‌دواداچوونی کردووه بۆ دابینکردنی زه‌وی بۆ دروستکردنی گوندی زانکۆ ، وه سه‌رجه‌م نوسراوه‌کان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تمانه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراون، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچونی وه هیواخوازین له داهاتوودا ئه‌م پرۆژه ستراتیجیه بگه‌یه‌نینه ئه‌نجام.
٤- چه‌ندین جار به نوسراوی فه‌رمی داوامان کردووه که کرێی وانه‌بێژی به‌پێ ی ڕێنمایی ژماره (٧)بێت ، وه له ئێستادا به پاڵپشتی وه‌زاره‌تمان هه‌وڵمانداوه به‌شێک له‌م کاره جێ به‌جێ بکه‌ین ، ئه‌گه‌ر داهاتی زانکۆ له ئاستی پێویستدا بێت ئه‌وا به‌دڵنیایی له‌سه‌ر صندوقی داهات ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
٥- به‌ڕیز یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی ڕا‌سپێردرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی پێداچوونه‌وه به سیسته‌می به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی که له‌م نزیکانه وۆرک شۆپێکی بۆ ئاماده ده‌کرێت ئه‌م بابه‌ته باس بکه‌ن و بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرتنی پاره یانی لانی که‌م که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی پاره‌که.
٦- نوسراو به‌رزکراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کرێ ی بڵاوکردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌کان له گۆڤاری زانکۆماندا که‌م بکرێته‌وه و چاوه‌ڕوانی ووڵامین.
بۆیه له‌گه‌ڵ پشتگیری دووباره‌مان بۆ داوا ڕه‌واکانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران که ئه‌وه داوای ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نیشه داوا ده‌که‌ین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌فیرۆنه‌چوونی ساڵێکی خوێندنی خوێندکاران که ئه‌وانیش ڕۆڵه‌ی خۆمانن ، ده‌ست به‌ده‌وام بکه‌نه‌وه و له‌هه‌مان کاتدا به‌هه‌موولایه‌کمان به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌دواداچوونی داواکاریه‌کانمان.
هه‌رسه‌رکه‌وتووبن
ئه‌نجومه‌نی زانکۆ
به‌رواری ٢٠١٨/٤/٢