University of Raparin Logo

پەیامی سەرۆکی زانکۆ، بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز

چاپکردن ئیمەیڵ

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویست و هەموو گەلی کورد دەکەین.

دیارە نەورۆز وەک تاکە جەژنی نەتەوەییمان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە گەلەکەمان قوربانی گەورەی داوە لەپێناو ئازادی و بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی.
بۆیە لەم جەژنەدا ھیوادارین سەرەتای ساڵی نوێی کوردیمان سەرەتای ژیانێکی نوێ بێت بۆ گەلی کورد و مژدەی سەرکەوتنی کوردانی خۆرئاوا شاری بەرخۆدانی عەفرینی بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پێبێت.

ھەرشاد و سەرکەوتووبن

د. موفق خالد
سەرۆکی زانکۆی راپەڕین