University of Raparin Logo

ئێسكه‌ په‌یكه‌ری زینده‌وه‌‌رێكی نه‌ناسراو ده‌دۆزرێته‌وه‌

چاپکردن ئیمەیڵ

بەشی بایۆلۆجی لە زانكۆی ڕاپەڕین وەك یەكەمین ناوەندی زانستی دەست بە لێكۆڵینەوە دەكات لەسەر ئەو زیندەوەرە
ئەم ئێسكەپەیكەرە لە باكوری خۆرهەڵاتی بناری قەندیل لە ناوچەی قڕناقە دەدۆزرێتەوە و لە لایەن‌ شارەوانی بناری قەندیل وە دەپارێزرێت و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەرو سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین، دەگوازرێتەوە بۆ زانكۆی ڕاپەڕین بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و دۆزینەوەی جۆری زیندەوەرەكە. زیندەوەرەكە وادیارە كە 5‪-‬3 مانگێك ببێت كە مردووە و لە لایەن ئاژەڵی ترەوە گۆشتەكەی خوراوە و تەنها ئێسكەپەیكەری ماوەتەوە، ئێسكەپەیكەری زیدەوەرەكە پێكهاتووە لە لەشێكی 130 سم و كەلە سەرێكی بچووك و دوو كەڵپەی تیژ و دوو قاچی 50 سم كە هەریەكەیان پێ یەكی 16 سم درێژ و 5 پەنجەی هەڵگرتووە لەگەڵ بوونی 28‪-‬26 بڕبڕە.
بەگشتی ئێسكەپەیكەری زیندەوەرەكە نامۆیە و لە شێوەدا دەردەكەوێت كە ئێسكەپەیكەری كەرخەل یان دایناسۆرێكی بچووك بێت بەڵام بەهۆی جیاوازیەكی زۆر لەگەل ئەو دوو زیندەوەرە ناتوانرێت بڵێیت جۆرێكی تایبەتە لەو‌ زیندەوەرانە و پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زانستی هەیە.
بناری قەندیل بەهۆی سەختی ناوچەكە شوێنێكی لەبارە بۆ ژیانی ئاژەڵی كێوی و دڕندەی وەك گورگ و ورچ و بەراز بەڵام تا ئێستا زیندەوەرێكی نامۆ نەبینراوە كە گومانبكرێت ئەو ئێسكەپەیكەرە هی یەكێك لەو زیندەوەرانە بێت.
لێكۆڵینەوە زانستیەكان لە لایەن بەشی بایۆلۆجی زانكۆی ڕاپەڕین بە هاوكاری سەنتەرە تایبەتمەندەكانی بەو بوارە بەردەوام دەبێت هەتا رووندەبێتەوە ئایا ئەو ئێسكەپەیكەرە چ جۆرە زیندەوەرێكە یاخود زیندەوەرێكی نوێیە و ئەنجامەكەی بۆ هەموو لایەك ڕادەگەیێنرێت