University of Raparin Logo

سەکۆی ئەوروپی ئالباخ ( (The European Forum Alpbach (EFA )

چاپکردن ئیمەیڵ

سەکۆی ئەوروپی ئالباخ ، یەکێکە لە بەناوبانگترین پلاتفۆرمەکان لە ئەوروپا، بانگهێشتی خوێندکاران و خوێندکارانی تازە دەرچوو دەکات، داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی ئەمساڵی سەکۆیەکە پێشکەش بکەن.

ئیڤێنتەکە لە بەرواری ١٥ – ٣١ / ٨/ ٢٠١٨ دەبێت لە شارۆچکەی Alpbach لە وڵاتی نەمسا.

هەموو ساڵێک ٧٠٠ خوێندکار، لە ٨٠ نەتەوەی جیاواز بەشداری لەم سکۆلەرشیپەدا دەکەن و ئامادەی چەندین سیمینار و وێرک شۆپ و ئیڤێنتی جیاواز دەبن لە ماوەی (١٧) رۆژی سکۆلەشیپەکەدا.
سکۆلەرشیپەکە تەواوی خەرجییەکانی سەفەر و مانەوە و بڕێک خەرجی ڕۆژانە لەخۆدەگرێت.

تەمەنی پێشکەشکار دەبێت لە خوار ٣٠ ساڵ بێت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ئیمەیڵی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

یان سەردانی وێبسایتی سەرەکی بکەن بەم ناونیشانە: https://www.alpbach.org/en/scholarships/

دوا بەرواری پێشکەش کردن: ٣٠- ٣- ٢٠١٨