لە چوارچێوەی وردبینی لە لیستی موچەخۆرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی ئازاری ٢٠١٨، لیژنەی حکومەتی عێراق بە مەبەستی وردبینی لە لیستی موچەخۆران گەیشتە زانکۆی ڕاپەڕین و کارەکانی دەستپێکرد.
سەرەتا لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینەوە پێشوازی لە لیژنەکە کرا، دواتر لەگەڵ لێژنەیەکی تایبەتی سەرۆکاتی زانکۆ کۆبوونەوە پڕۆسەی وردبینی لە لیستی موچەخۆرانی زانکۆ دەستیپێکرد.
کارەکانی لیژنەی حکومەتی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی موچەخۆران نزیکەی دوو مانگە وردبینی لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی زۆرێک لە دامودەزگاکانی حکومەتی کردووە، بەمەبەستی پاککردنەوەی لیستەکە لە بندیوار و ژمارەی ناتەواو.