كۆلێژی زانست لەزاكۆی ڕاپەرین لەرۆژانی (26-2018/2/27) خولێكی تایبەتی بە پرۆگرامی (LATEX) بۆ خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی بەشەكانی بایۆلۆجی، كیماو فیزیا كردەوە.
خولەكە لەلایەن د.رزگار حاجی صالح، یاریدەدەری ڕاگری كۆلێژی زانست بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێوەبرا.
لەخولەكەدا خوێندكاران ئاشناكران بەپرۆگرامی (LATEX) و چۆنیەتی نوسینی پڕۆژەی دەرچوونیان بەو بەرنامەیە، و بریارە بۆ ئەمساڵی خوێندنیش سەرجەم توێژینەوەكانیان بەم بەرنامەیە بنوسن.
پڕۆگرامی (LATEX) بەرنامەیەكی نوسینە كە بەكاردەهێنرێت بۆ نوسینی كتێب و ڕاپۆرت و توێژینەوە سەرەرای ئامادەكردنی پوستەر و پریزەنتەیشن.
