پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (27 /2 /2018)، لەهۆڵی سیمیناراتی كۆلێژی زانست لەزانكۆی راپەڕین، بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. هێرش رسوڵ) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران یەكەمین گفتوگۆی كراوەی زانكۆ شۆ بەڕێوەچوو.
گفتوگۆیەكە بەمیوانداری هەریەك لە (مامۆستا دارا) سەرۆكی بەشی كیمیا لەكۆلێژی زانست و (مامۆستا ئارام قادر) بڕیاردەری بەشی فەلسەفە لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان دەربارەی رۆڵ و گرنگی زانكۆ و بەئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندكاران بەڕێوەچوو.
زانكۆ شۆ گفتوگۆیەكی كراوەیەو لەلایەن خوێندكار ( دیدەن عبدالرحمن) خوێندكاری قۆناغی سێیەم لەبەشی بایۆلۆجی كۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین ئامادەو پێشكەش دەكرێت.