University of Raparin Logo

ژووری چالاکییەکان لە بەشی ئەندازیاری شارستانی کرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨، بە ئامادەبونی د.هێرش ڕسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ژمارەییەک مامۆستایان و خوێندکاران، بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ڕاپەڕین ژووری چالاکییەکانی ئەندازیاری کردەوە، ئەم ژوورە شوێنێک دەبێت بۆ ڕەخساندنی بوار بۆ پەرەپێدان تواناکانی خوێندکارانی زانکۆ، ئامانج لە کردنەوەی ئەم ژوورە دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ خوێندکاران بۆ ئەوەی ببن بە کەسێکی چالاک و شارەزا لە بوارەکەی خۆیاندا.

لە بوارەکانی کارکردنی ئەم ژوورە (پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان، پەرەپێدان بە تواناکانی دەربڕین و پێشکەشکردنی بابەت، سەرکردایەتی کردن، بەڕێوەبردنی پڕۆژە، کاری خۆبەخشی، پەیوەندی لەگەڵ کەرتە نێودەوڵەتییەکان).

ئا:هونەر احمد