University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی فەلسەفەی ئەخلاقی پزیشکی بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی زانستی و فیکری دەربارەی (فەلسەفەی ئەخلاقی پزیشکی) سازکرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨، لە هۆلێ چالاکییەکانی زانکۆ، کۆلێژی پەرستاری سیمینارێکی زانستی و فیکری بۆ مامۆستا (سەرکەوت ڕسول) دەربارەی (فەلسەفەی ئەخلاقی پزیشکی) سازکرد.

لە سیمینارەکەدا مامۆستا سەرکەوت لە ڕوانگەی فەیلەسوفانی بواری ئەخلاقەوە باسی هەریەک لە تەوەرەکانی ئەخلاقی پراکتیکی و بەشەکانی ئەخلاقی پزیشکی کرد، لە کۆتاییدا دەرفەتی پرسیارکردنی لەسەر تەوەرەکان بۆ ئامادەبووان ڕەخساند و وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی لە ڕوانگەی زانستی و فیکریەوە دایەوە.

ئا:هونەر احمد