University of Raparin Logo

                                                                                  دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەرستاری

چوار کتێب دەربارەی خۆپیشاندان و راپەڕینەکانی کورد خرانەڕوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٦-٢-٢٠١٨) لەھۆلچی چالاکییەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەخوێندنی ئێواران بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکاران و مامۆستایان، چوار بەرگی کتێبی خۆپیشاندان و راپەڕینەکانی کورد خرانەڕوو کە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاراس عبدالرحمن نوسراون.
سەرەتا لەلایەن سەرۆکی بەشی کۆمەڵایەتییەوە پوختەیەک دەربارەی گرنگی کتێبەکان خرایەڕوو بەتایبەتیش بۆ خوێندکارانی بەشەکانی مێژوو و کۆمەڵایەتی لەزانکۆی راپەڕین و زانکۆکانی کوردستان.


دواتریش لەلایەن د. ئاراس عبدالرحمن نوسەری کتێبەکە بەوردی باس لەمیتۆدو شێوازی نوسین ھەرچوار بەرگی کێبەکە کراو پوختەیەکیش دەربارەی ھەربەگێکی کتێبەکە بۆ ئامادەبوان روونکرایەوەو باس لەوەشکرا کە (٢) بەرگی دیکەی کتێبەکەش لەداھاتوویەکی نزیکدا لەچاپدەدرێن.
دواتریش لەلایەن ئامادەبوانەوە چەند پرسیارو سەرنجێک ئاڕاستەی نوسەر کراو بەوەڵامدانەوەی پرسیارەکانیش کۆتایی بەڕێورەسمی خستنەڕووی کتێبەکان ھێنرا.