ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨، بەشی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك زنجیرە سیمینارێکی ئەنجامدا.
بە ئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د.موفق خالید ابراهیم ) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و( د. سەباح ڕەشید )یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکاران زانکۆی ڕاپەڕین ، بەشی کوردی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، پەیوەست بە بەکارهێنان و گرنگی زمانی دایک چەند سیمینارێکیان ئەنجامدا.
سەرەتا د. سەباح ڕەشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، لە وتەیەکدا تیشکی خستەسەر کاریگەری زمانی دایک و گرنگیدان بە زمان و ئەدەبی کوردی لە ناوەندێکی ئەکادیمی وەک زانکۆی ڕاپەڕین ، پاشان فیلمێمێکی دۆکیۆمێنتەری دەربارەی کاریگەری زمانی دایک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێشکەشکرا .
پاشان مامۆستا ڕێژنە معروف ، لە ژێرناونیشانی ( خوێندن بە زمانی ئینگلیزی و کاریگەری لەسەر زمانی دایک ) سیمینارێکی پشکەشکرد ، هەروەها سیمینارێک بە ناونیشانی ( ڕۆڵی شیعر لە زیندوهێشتنەوەی زمانی کوردی ) لە لایەن م.ناهیدە حسێن پشکەش کرا ، دواتر سیمیناری ( زمانی کوردی لە نێوان پێوەرەکانی زمانی زیندوودا ) لە لایەن م خۆشناو عزیز پێشکەش کرا ، لە کۆتاییدا ئامادەبووان بە پرسیارەکانیان دەربارەی زمانی دایک بەشداریانکرد لە سیمینارەکە .
مێژووی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ساڵی ١٩٥٢، پاش سه‌ربه‌خۆیی هندستان له‌ساڵی ١٩٤٦ و له دوای جیابوونه‌وه‌ی پاكستان له هندستان، كه ئه‌وكاته به‌نگلادش به پاكستانه‌وه لكێندرابوو، له‌و سه‌رده‌مدا زمانی فه‌رمی پاكستان له‌هه‌ر دوو به‌شی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتیدا زمانی ئۆردوو بوو، به‌شی ڕۆژهه‌ڵات كه به‌نگالی بوون ناچار بوون زمان ئوردوو له‌په‌روه‌رده و چه‌ندین بواری ژیانییدا به‌كاربهێنن.
لە ساڵی ١٩٩٩وە ڕێكخراوی یۆنسكۆ رۆژی ٢١ی شوباتی وه‌كو رۆژی جیهانی زمانی دایک (زگماكی) ده‌ستنیشانكراوه ، به ئامانجی رێزگرتن و گرنگیدان به زمانی زگماکی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی جیهان.
ساڵانە له ٢١ی شوبات لەنێوگەلانی جیهان به‌شێوازی جۆراوجۆر یادی ئه‌م ڕۆژه ده‌کرێته‌وه، ئەمساڵیش زانکۆی ڕاپەڕین بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و گرنگیدانی زیاتر بە زمانی زگماکی، زنجیرەیەک سیمیناری زانستی ڕێكخست.