University of Raparin Logo

خوێندکارانی بەشی یاسای زانکۆی راپەڕین، لەپێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی یەکەم بوون

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژانی (١١ - ١٢ - ٢ - ٢٠١٨)، لەشاری ھەولێر پێشبرکێی ساڵانەی نێودەوڵەتی رێکخراوی Jessupی ئەمریکی کە تایبەتە بەکۆلێژو بەشەکانی یاسا لەسەر بابەتێکی یاسایی لەدادگای دادی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
ژمارەیەک لەخوێندکارانی بەشی یاسا لەزانکۆی راپەڕین بەشدارییان لەپێشبڕکێیەکەدا کردو لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەئامادەکردنی میمۆریالەکان پلەی یەکەممان بەدەست ھێنا.