ئەمڕۆ چوارشەممە ۱٤ی شوباتی ۲۰۱۸، هۆبەی ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی ڕۆژی ڤالانتاین کە ناسراوە بە ڕۆژی خۆشەویستی کۆنسێرتێکی هونەری سازکرد.
کۆنسێرتەکە بۆ هونەرمەند سیڤان عباس و میوزسیان کوردۆ سەردار و ڕێباز صادق سازکرا بوو، تیایدا چەندین گۆرانی و پارچە میوزیکیان پێشکەشی خوێندکارانی زانکۆ کرد.
ڕۆژی ڤالانتاین یان ڕۆژی خۆشەویستی (Valentine's Day) بریتیە لە ڕۆژی ١٤ی شوبات، لەم ڕۆژە دا ئەوینداران خۆشەویستی خۆیان دەردەبڕن وە ئەم دەربڕینەش بە شێوەی پێدانی گوڵی سور یان کارتی ڤالانتاین بۆ ئەو کەسەیە کە خۆشیان دەوێت. ئەگەرچی ڤالانتاین جەژنێکی ڕۆژاواییە، بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی جیھان جەژن دەگێڕدرێت.