University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی دەربارەی ئایندەی وزە سازکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ی شوباتی ٢٠١٨، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆ سیمینارێکی بۆ مامۆستا سەنگەر رسول بە ناونیشانی (ئایندەی وزە لە نێوان بیرکردنەوەی نەوتی و بیرکرنەوەی تەکنەلۆژی) سازکرد .

سیمینارەکە کاتژمێر ١:٣٠ ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز د.موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆ و ژامارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو.

 لە سیمینارەکەدا چەند تەوەرێک باسکران، لە گرنگترینیان ڕۆڵی وزە لە پێشکەوتنی ئابوری وڵاتان و چۆنێتی بەکارهێنانی وزە لە دروستکردنی بڕیار و سیاسەتی ئابووری وڵاتاندا.