University of Raparin Logo

سەنتەری كار بڕوانامەیەكی نێودەوڵەتی بەخشییە ژمارەیەك خوێندكار

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی یەكشەممە (٢٠١٨/٢/٤) سەنتەری گەشەپێدانی كار/ زانكۆی ڕاپەڕین بڕوانامەیەكی نێودەوڵەتی سەبارەت ”چارەسەركردنی كێشەكان-Solving Problems” بەخشییە ژمارەیەك خوێندكاری بەشە جیاوازەكانی زانكۆ، كە بەشداریانكردبوو لە خولێكی هاوبەشی نێوان سەنتەری كار و دەزگای ڕوانگە و بانكی جیهانی و، لە خولەكەدا ٢٣ خوێندكار سوودمەند بوون.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی بڕوانامەی كاری خۆبەخشی بەخشرایە ١٠ خوێندكار كە وەك خۆبەخش هاوكار بوون لە بەڕێوەبردنی چەند خولێكی هاوبەشی سەنتەری كاری زانكۆی ڕاپەڕین و دەزگای ڕوانگە لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوودا.
شایەنی باسە سەنتەری كار لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەستنی ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتن لەگەڵ دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت بە مەبەستی كاری هاوبەش و ڕاهێنانی زۆرترین خوێندكاری زانكۆمان و ئامادەكردنیان بە سی ڤی بەهێزەوە بۆ بازاڕی كار دوای دەرچوونیان لە زانكۆ.