University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی رێکدەخات

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی راپەڕین بەھاوبەشی زانکۆی کوردستان – سنە لەوڵاتی ئێران، ئاگاداری توێژەرانی ناوخۆو دەرەوە دەکەنەوە کە چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی (زمان و ئەدەبیاتی کوردی و فارسی لە ئاوێنەی ھزر و کەلتوری ئاریدا )، لەرۆژانی (٢٤- ٢٦) نیسانی ٢٠١٨ رێکدەخەن.

کۆنفڕانسەکە ئەم تەوەرانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
ــ زمان
 ڕەنگدانەوەی بیر و فەلسەفە لە زماندا
 وەرگێڕان لە نێوان توانست و چالاکی زمانیدا
 مێژوو و بنەماکانی فەرھەنگنوسی لە زمانی کوردی و فارسیدا
 کاریگەری و ھۆکارەکانی تێکەوڵابوونی زمانە ئارییەکان

ــ ئەدەبیات
 ڕەھەندە ئایینی و مەزھەبییەکان لە ئەدەبیاتی کوردی و فارسیدا
 ڕۆڵی جیھانگیری و تەکنەلۆژیا لە گەشەپێدانی ئەدەبیاتدا
 ڕەخنەی ئەدەبی لە دەروازەی تیۆرە نوێیەکانی ڕەخنەدا
 بنەمای کاریگەری و کاریگەربوون لە نێوان ئەدەبیاتی کوردی و فارسیدا

ھەروەھا ڕۆژی (٢٠١٨/٠٣/٢٥) دواکاتی ناردنی توێژینەوەکان بێت و ڕۆژی (٢٠١٨/٤/١٠)ش ڕاگەیاندنی توێژینەوە پەسەندکراوەکان دەبێت.
ئاگاداری توێژەرانیش دەکەینەوە کە لە کاتی بوونی گیروگرفتدا یا بۆ وەرگرتنی زانینی پێویست و زیادە لە بارەی کۆنفڕانسەوە پێوەندی بکرێت بەئیمەیڵی کۆنفڕانسەوە :
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
تێبینی: توێژینەوەکان پێویستە بەشێوەی ئۆنلاین (ئەلیکترۆنی) لەرێگەی وێبسایتی تایبەت بەکۆنفڕانسەوە بنێردرێن، کە لەچەند رۆژی داھاتوودا کارا دەبێت.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کۆنفڕانسەکە فایلی ھاوپێچ دابگرە