University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی زانستی بۆ سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی سازکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۱۸/۱/۳۰، لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، سیمینارێکی زانستی بۆ د.پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی سازکرا .

بەئامادەبوونی بەڕێز د.موفق خالید ابراهیم سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران، سمینارێکی زانستی بۆ پرۆفیسۆر د.پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی بە ناونیشانی : (Evolution:Creation of ozone and Emigration of plant from water to the dry)

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەی بەخێرهانی پێشکەشکرد و سوپاس و پێزانین خۆی ئاراستەی د.پۆڵا کرد بۆ پێشکەشکردنی سیمینارەکە.

دواتر د.پۆڵا خانەقا لەڕووی زانستییەوە باسی بابەتەکەی کرد و چەندین بەڵگەی زانستیشی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

لە کۆتاییدا ئامادەبووان پرسیارەکانیان لەسەر تەوەری سیمینارەکە ئارستەی د.پۆڵا کرد و وەڵامی گشت پرسیارەکانی دایەوە .