ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە (٢٢ / ١ / ٢٠١٨)، بەئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. موفق خالد سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و راگرانی کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەت و زانستە مرۆڤایەتییەکان و مامۆستایان و خوێندکاران پێشانگایەکی پۆستەرە شیعر کرایەوە.
پێشانگاکە لەلایەن خوێندکار (زیرەک عبداللە قادر) خوێندکاری بەشی کوردی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئامادەکراوەو تێیدا چەندین بەرھەمی شاعیر بەشێوەی پۆستەرە شیعر نمایشکران و بڕیاریشە بۆ سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممەش پێشانگاکەش بەردەوامی ھەبێت.