ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠١٨، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، ئاهەنگی یەکترناسین بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی بەڕێز د.هێرش رسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و د.ئاراس عبدالرحمن راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و سەرۆک بەشەکان، ئاهەنگی یەکترناسین بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سازکرا.
سەرەتای مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد، دواتر وتاری راگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و بەڕێز د.هێرش رسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پێشکەشکران.
پاشان خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژەکە لە ستۆری و ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆییدا بە بەشەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و مێژوو و گەشەسەندنی زانکۆی ڕاپەڕین ئاشناکران.
هەر لە ئاهەنگەکەدا چەند گۆرانیەک بە زمانی کوردی و ئینگلیزی و شانۆگەرییەکی کۆمێدی لەلایەن خوێندکرانەوە پێشکەشکران .