University of Raparin Logo

لە مەراسیمێکدا بڕوانامە بە خوێندكارانی سەركەوتووی خولی ڕاهێنانی تواناكان بەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و نوێنەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، سێنتەری کار لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ مەراسیمێکی بۆ بەخشینی بڕوانامە بە خوێندکارانی سەرکەوتووی خولی ڕاهێنانی تواناكان ڕێکخست.

لە مەراسیمەکەد بەڕێز د.موفق خالید سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا بەگرنگییەوە باسی لە خولی ڕهێنانی تواناکان کرد بۆ خوێندکارانی زانکۆ و بە تەواوکەری وانە تیۆرییەکانی دانا، وتیشی لەمڕۆدا زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیهان گرنگییەکی زاۆر بە بورای پەرەپێدانی توانکان دەدەن، دیارە زانکۆی ڕاپەڕینینش گرنگییەکی زۆری بەو بوارە داوە و لە داهاتووشدا گرنگی زۆری پێ دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و ستافی ئەکادیمی و زانستی زانکۆ کرد کە هاوکار و هەماهەنگی تەواوی سێنتەری کار بن وە هەروەها لە کاتی دانان و گۆڕینی مەنهەجەکانی خوێندنیش هەوڵ بدەن ڕاهێنانی تواناکان بکەن بە بەشێک لە مەنهەجەکانی خوێندن، لە کۆتاییدا سوپاسی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت و سێنتەری بەکار خستنی کرد کە ئەو ئەرکەیان گرتۆتە ئەستۆ.

دواتر نوێنەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە وتەیەکدا ئاماژەی بە کار و چالاکییەکانی ڕابردوویان کرد کە لەساڵی ٢٠١٤ وە دەستیان بەکاری راهێنانی تواناکان کردووە بە ئامانجی دروستکردنی دەستی کار و پێکەوەگرێدانی هەرسێ لایەنی حکومەت و زانکۆکان و کەرتی تایبەتە بەیەکەوە، هەروەک پڕۆژەکەشی بە پڕۆژەیەکی گرنگ ناوبرد، ئاماژەی بەوەشکرد کە زانکۆی ڕاپەڕین بەشێکی کاریگەر بووە لەم پڕۆژەیە و خوێندکارەکانی بەڕێژەیەکی بەرچا و بەشداری خولەکان بوون.

هەر سەبارەت بە پڕۆژەکە مامۆستا سەرهەد هەمزە بەڕیوەبەری سێنتەری گەشپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین بە ماڵپەڕی زانکۆ ڕاگەیاند: خولی ڕاهێنانی تواناکان خولێکی پراکتیکییە بۆ ڕاهێنانی خوێندکارانی زانکو، ئەم خولە ڕاستەوخۆ لەلایەن نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی دەکرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێزینەوەی زانستی، ماوەی خوکەکە ١٢ هەفتە دەخایەنێت کە دەکاتە ١٢٠ کاتژمێر، وتیشی ساڵی پار ٢٣ خوێندکاری زانکۆمان بەشداری خولەکەی کردبوو، بۆ ئەمساڵیش ٨٣ خوێندکارمان ئەم خولەیان بەسەرکەوتویی تەواو کرد، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە سێنتەری گەشپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ زۆرترین ژمارەی خوێندکاری ناردووە بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان بە دەستهێناوە .

لە کۆتای مەراسیمەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بە سەرجەم خوێندکارانی بەشداربووی خولەکە بەخشرا.