University of Raparin Logo

ڕاوندی دووەمی ناوی پاڵێوراون بۆ خوێندنی ئێواران (پارالێڵ) لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای گەڕانەوەی ڕاوندی دووەمی ناوی پاڵێوراوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ خوێندنی ئێواران (پارالێڵ) لە کۆلێژی پەوەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین ، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٥ی کانونی دووەم ٢٠١٨، تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی کۆتایی ناوی پاڵێوراوانی بۆ خوێندنی ئێواران لە بەشەکانی (زمانی ئینگلیزی،زمانی کوردی،زمانی عەرەبی، زانستی کۆمپیوتەر، زانستە کۆمەڵایەتییەکان، ماتماریک) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ ڕاگەیاند.

بەپێی ئەنجامەکان لە ڕاوندی دووەمدا بۆ ئەمساڵی خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەوەردەی بنەڕەت، ناوی (٤٧) پاڵێوراو لە مامۆستایانی خوێندنی بنەڕەتی سەر بە وەزارەرتی پەوەردە و دەرچووانی پۆلی ١٢ و پەیمانگە پێنج ساڵەکەن بۆ خوێندنی ئێواران لە بەشەکانی (زمانی ئینگلیزی،زمانی کوردی،زمانی عەرەبی، زانستی کۆمپیوتەر، زانستە کۆمەڵایەتییەکان، ماتماریک) هاتووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشی لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە لە لیستی هاوپێچ ناویان هاتووە، پێویستە لە ڕۆژی دووشەممە ١٧/١/ ٢٠١٨ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ، سەردانی تۆماری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت/ئێواران بکەن ڕۆژانە لە کاتژمێر ( ٥ بۆ ٨ )ی ئێوارە بە مەبەستی پەیوەندیکردن و ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتن.

کلیک بکە بۆ بینینی ناوی پاڵێوراوان / ڕاوندی دووەم