دوای گەڕانەوەی ناوی پاڵێوراوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕۆژی سێ شەممە ٢٠١٧/١٢/١٩ تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی کۆتایی ناوی پاڵێوراوانی تایبەت بە دەرچووانی پۆلی ١٢ بۆ خوێندنی ئێواران لە بەشەکانی (یاسا،کارگێڕی،مێژوو،جوگرافیا،ئینگلیزی،کوردی،عەرەبی) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ ڕاگەیاند.
بەپێی ئەنجامەکان بۆ ئەمساڵی خوێندنی ئێواران ناوی (١٩٥) پاڵێوراو لە دەرچووانی پۆلی ١٢ بۆ خوێندنی ئێواران لە بەشەکانی (یاسا،کارگێڕی،مێژوو،جوگرافیا،ئینگلیزی،کوردی،عەرەبی) هاتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشی لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە لە لیستی هاوپێچ ناویان هاتووە، لە دوای پشووەکانی سەری ساڵ و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام ڕاستەوخۆ سەردانی تۆماری کۆلێژەکان بکەن ڕۆژانە لە کاتژمێر ( ٥ بۆ ٧ )ی ئێوارە بە مەبەستی پەیوەندیکردن و ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتن.
تێبینی/ تا ئێستا تەنها ناوی ئەو بەڕێزانە هاتۆوەتەوە کە هاوپێچکراوە، سەرجەم خوازیارەکانی دیکە لە دەرچووانی پەیمانگاکان کە داواکارییان پێشکەشکردبوو بۆ خوێندنی ئێواران (پارالێڵ) ناوەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵایە و بەم نزیکانە ناوەکانی ئەوان ڕادەگەیەنرێ ، بۆیە سەردانمان مەکەن تا ئەنجامەکان دەگەڕێتەوە.